راپەرین.. منداڵێک لە بەنداوی سەروچاوە خنکا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

راپەرین.. منداڵێک لە بەنداوی سەروچاوە خنکا

پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە منداڵێک لە بەنداوی سەروچاوەدا خنکا.

شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: " ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ بە ناوی (هـ ، ڕ، ڕ) لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی گەڕەکی کوردستان ناحیەی حاجیاوا گەیندرایە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە کە بەهۆی کەوتنە ناو جۆگەی ئاودێریی بەنداوی سەروچاوەوە خنکابوو".

گوتیشی: "بە گوتەی کەسوکاری منداڵەکە، کاتێک ئەوان سەرقاڵی کارکردن بوونە منداڵەکەیان کەوتووەتە ناو جۆگەی ئاودێریی بەنداوی سەروچاوە و بەوهۆیەوە خنکاوە".

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە پاش ئەنجامدانی توێکاریی لە پزیشکی دادیی رانیە، تەرمی منداڵەکە رادەستی کەسوکارەکەی کراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.