وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ڕووی چۆنایەتیش گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێكخراوى (VNG)ى هۆڵه‌ندى، یاداشتنامەیەكی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23/5/2021، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد: "پڕۆسەی خزمەتگوزارییەکان یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەبەستیش لەم لێکتێگەیشتنە، گۆڕانکارییە لە چۆنیەتیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئاراستەیان بۆ ئەو شوێنانەی زۆر پێویستن، چونکە بەپێی ئەم پلانە، هیچ هاوڵاتییەک نامێنێ سوودمەندی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان نەبێ".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو کە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ڕووی چۆنایەتیش گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت، هەموو سێکتەرەکانیش دەگرێتەوە.