راپەرین.. بڕێکی زۆر لە خواردنەوەیەکی ڕێگەپێنەدراو دەستی بەسەرداگیرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

راپەرین.. بڕێکی زۆر لە خواردنەوەیەکی ڕێگەپێنەدراو دەستی بەسەرداگیرا

لیژنەی تەندروستیی راپەرین ئاشکرای دەکات کە لە سنووری راپەرین دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە جۆرە خواردنەوەیەکدا گیراوە کە بە دوو ناوی جیاواز فرۆشراوە و رێگەپێدراویش نەبووە.

پێشرەو خالید، گوتەبێژی تەندروستیی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمرۆ پاش کۆکردنەوەی زانیاری و پشکنین و بەدواداچوون لەسەر خواردنەوەی توڕابی لە جۆری نەهر کەوسەر و زەبیب بەغدا لەلایەن تیمەکانی خۆپاراستنی تەندڕوستی لە لە فرۆشگاکانی سنووری ڕاپەڕین و پشکنین بڕیاردرا سەرجەمی بتڵەکان کۆبکرێنەوە و لەناوببرێن لەبەر ئەوەی لە ڕووی فیزیاییەوە لەگەڵ ڕێنماییە تەندروستییەکان نەدەگونجا و پێش ئەوەی بگاتە هەرێمی کوردستان ناوی زەبیب بەغدا بووە، کە گەیشتە هەرێمی کوردستانیش ناوەکەی گۆڕاوە بە نەهر کەوسەر.

راشیگەیاند: "ئەو خواردنەوەیە (٦٠٠ ) پارچەیە و هەر پارچەی (٢٤) دانەیە، کە دوو باڕکۆدی جیاوازی لەسەر بووە هەم بەغدا هەم کەرکووک، هیچ کام لەبارکۆدەکانیش پەیوەندییان بە خواردنەوەکەوە نەبووە و لە تاقیگەی خۆراک دەرنەچووە و شیاوی خواردنەوە نەبووە و بە شەربەتی (توڕابی) ناسراوە".