كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

١٥ دۆنم دەغڵودانی جووتیارانی سنووری پشدەر سووتا

ئێوارەی ئەمرۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا، 15 دۆنم گەنم و دەغڵودانی جووتیارانی سنووری پشدەر سووتا.

حوسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمرۆ لە ئەنجامى ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی (نورەدین)ی سەر بە قەزاى پشدەر 15دۆنم گەنم و دەغڵودانی جووتیارانی سنوورەکە سووتا و هۆکاری ڕووداوەکەش ئەو دەڕاسەیە بووە کە ویستوویەتى گەنمەکە بدورێتەوە".

گوتیشی: "تیمەکانمان توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و ڕووبەرێکی زۆری دیکەی ڕەز و باخ و گەنمی دیکەی جووتیاران لەو ناوچەیە لە سووتان بپارێزن".

ئاماژەی بە ئەوەش دا کە ھەر ئەمرۆ تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە لە رووداوێکی دیکەی ئاگر لە سنووری ناحیەی حاجیاوا کە بووەتە ھۆی سووتانی بەشێک لە گەنمی جووتیارێک بەڵام توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و نەهێڵن زیان بە کێڵگە پەلەوەرییەکانی دەوروبەری بگات.