كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لەبەر بوونی پەکەکە خەڵک ناوێرن سەردانی هەندێ شوێنی گەشتیاریی زاخۆ بکەن

شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا لە سنووری قەزای زاخۆ کاریگەریی کردووەتەوە کەرتی گەشتیاری و گەشتیاران ناوێرن سەردانی هەندێک لە شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.

دلشێر عەبدولستار، قایمقامی قەزای زاخۆ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هاوینەهەواری گوندی سۆریا لە نزیک ناحیەی "باتیفا" شوێنێکی خۆشی گەشتیارییە و خەڵک لە سپێدەی بەیانەوە هەتا ئێوارە سەردانی دەکەن و شوێنی گەشتیاری لە "شیلانی"یش جێگەیەکی سەرنجڕاکێشە و زۆر شوێنی دیکە لە سنووری زاخۆ هەن کە ئەگەر بوونی پەکەکە و بۆردومانی تورکیا نەبێت، خەڵک سەردانی دەکەن، بەڵام شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە بووەتە ئاستەنگ و خەڵک ناوێرن سەردانی بکەن".

قایمقامی زاخۆ ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمڕۆ شەممە ڕێژەیەکی بەرچاوی گەشتیار سەردانی سنووری زاخۆیان کردووە، ئەگەر شەڕی پەکەکە و تورکیا نەبێت، ڕەوشی گەشتیاری لە ناوچەکە باشتر دەبێت، بەڵام بوونی پەکەکە و بۆردومانی تورکیا کاریگەریی لەسەر هەندێک شوێنی گەشتیاری هەبووە".

دلشێر عەبدولستار گوتیشی: "ئەو جێگە گەشتیارییانەی کە خەڵک بزانن شەڕ و بۆردومانیان تێدایە ڕوویان تێ ناکەن، بەڵام شوێنەکانی وەک "شیلانی و گەشانی" هەندێک ناوچەی دیکەی گەشتوگوزاری خەڵک ناوێرن ڕوویان تێ بکەن".