هه‌ردى سه‌لامى گۆرانییه‌كى نوێى بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هه‌ردى سه‌لامى گۆرانییه‌كى نوێى بڵاو كرده‌وه‌

هه‌ردى سه‌لامى، گۆرانیبێژى كورد، نوێترین گۆرانیی خۆى له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) نووسیویه‌تى نوێترین گۆرانیی خۆى به‌ ناوى (له‌یلا)یه‌، خۆى ئاواز و هۆنراوه‌كه‌ى داناوه‌، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند ئه‌فشین شوكرى كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ كردووه‌.

هه‌ردى سه‌لامى خه‌ڵكى سلێمانییه‌، پێشتر وەک دەرھێنەری فیلم و کلیپ کاری کردووە، چەند ساڵێکیشە دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، گۆرانی و کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیه‌.