ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 166 ملیۆن و 821 هەزار و 549 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 22-5-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، تورکیا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، پۆڵەندا، ئێران، مەکسیک، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، فلیپین و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 143 ملیۆن و 167 هەزار و 539 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و 460 هەزار و 16 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.