کۆیە.. ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەندرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کۆیە.. ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەندرێ

قایمقامییەتی کۆیە ژمارەیەک ھەلی کار بۆ گەنجانی سنوورەکە رادەگەیەنێت و مەرج و رێنماییەکانیش بڵاودەکاتەوە.

یوسف کەلکانی، قایمقامی قەزای کۆیە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئاگاداری هاووڵاتیان و دانیشتووانی شاری كۆیە دەكەینەوە ئەوانەی بێكارن و توانای كاركردنیان هەیە،قایمقامییەتی قەزای كۆیە بە هاوكاری رێكخراوی(GIZ) بەمەبەستی دروستكردنی ئاگربڕ و پاراستنی دارەكانی دارستانی هەیبەت سوڵتان پێویستی بە(68) كرێكار هەیە بۆ ماوەی(40) چل رۆژ بە كرێی رۆژانەی(250) هەزار دینار".

گوتیشی: "پێویستمان بە (45) كرێكارە لەرەگەزی نێر و (16) كرێكار لە رەگەزی مێ و حەوت كرێكاری خاوەن پێداویستی تایبەت کە توانای كاركردنیان هەبێت".

راشیگەیاند: "مەرجە ئەو کەسانە مووچەخۆری كەرتی گشتی و تایبەت نەبن و تەمەنیان لە(18) ساڵ بۆ سەرەوە بێت و ماوەی كاردن بۆ ماوەی(40) رۆژە و ڕۆژانە ھەشت كاتژمێرە و دواكات بۆ بۆ پركردنەوەی فۆرم تا رۆژی سێشەممە(26/5/2021) دەبێـت و ماوەكە درێژناكرێتەوە".

کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە