كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئاوی گوێزی هندی کێشت دادەبەزێنێت

 

ئاوی گوێزی هندی یەکێک لەو خۆراکە بەسوودانەی تەندروستیی بۆ دڵ مسۆگەر دەکات و کێشیشت دادەبەزێنێت.

پسپۆرانی خۆراک دوای لێکۆڵینەوە لەسەر ئاوی ئەم میوەیە، لە گوڤاری تەندروستیی (سێو)دا روونیان کردووەتەوە، ئاوی گوێزی هندی بۆ گورچیلەکانیش سوودی هەیە و گورچیلە لە بەرد دەپارێزێت، هەروەها جەستە لە کەمئاوی دەپارێزێت، ئێسکەکان بەهێز دەکات و زەختی زۆری خوێن دادەبەزێنێت و کێشەی زگچوون چارەسەر دەکات.

لەکۆتاییدا سەلمێندراوە، ئاوی گوێزی هندی بۆ ئەو کەسانە زۆر بەسوودە کە بە نیازن کێشی جەستەیان دابەزێنن، چونکە گۆڕانی کیمیایی لەناو لەشدا چالاک دەکات.