نرخی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران راگەیەندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نرخی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران راگەیەندرا

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا نرخی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی ئاشکرا کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە پرۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیار ئەنجام دراوە.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە کە ئامادەکاریی دەکات لە رۆژانی داهاتوو بڕی گەنمی دیاریکراو کە وەربگیرێت رابگەیەندرێت و بۆ هەر تەنێک ئەمساڵ بڕی پەنجا هەزار دینار زیاد کراوە.


بەپێی راگەیەندراوەکە ئەمساڵ گەنمی نمرە یەک بە (٦١٠)شەش سەد و دە هەزار دینار و گەنمی نمرە دوو(٥٣٠)پێنج سەد و سی هەزار دینار و گەنمی نمرە سێ بە( ٤٧٠)چوارسەدوحەفتا هەزار دینار وەردەگیرێت.