لە ئیتاڵیا گوندێكی ونبوو دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ئیتاڵیا گوندێكی ونبوو دۆزرایەوە

گوندێكی ئیتاڵیا دوای ئەوەی بۆ ماوەی 70 ساڵ بەهۆی ژێرئاوكەوتنەوە ون بوو، ئێستا بە دیار كەوتووەتەوە و دانیشتوانی دەوروبەری ئەو گوندەكە ڕووداوەكە وەكو فیلمە خەیاڵییەكان لێكدەدەنەوە.

ماڵپەڕی "ئیندیپێندێنت"ی بەڕیتانی نووسیویەتی لە ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابردوودا گوندێكی بچووك لە باكووری ئیتاڵیا بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەوە ژێرئاو كەوت، بەڵام ئەمساڵ بە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوەوە گوندەكە بە دیار كەوتووەتەوە.

ئەم گوندە پێشتر ناوی (كۆرۆنە) بووە و لەسەر دەریاچەی ریسیایە كە ناوچەیەكی سنووری ئیتاڵیایە لە نزیك وڵاتی نەمسا و سویسرا، بەر لەوەی ژێرئاو بكەوێت، 160 ماڵی لێ بووە.

بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی ئیتاڵیاوە بڵاو كراوەتەوە، تاوەكو ئێستا 300 تۆن لە پاشماوەكانی ئەو گوندە دەرهێندراوە.