هونەرمەند سەمیر غانم كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هونەرمەند سەمیر غانم كۆچی دوایی كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەمیر غانم هونەرمەندی ناسراوی میسری لە تەمەنی 84 ساڵیدا، دوای تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەكی قاهیرە كۆچی دوایی كرد.

سەمیر غانم چەند ڕۆژێك بوو باری تەندروستی خراپ بوو، لە بەشی چاودێری چڕی یەكێك لە نەخۆشخانە گەورەكانی قاهیرە خەوێندرابوو.


سەمیر غانم لەدایكبوو 15ی كانوونی دووەمی 1937 و دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی ئەسكەندەریەی میسر بوو، یەكێك بوو لە سێ پێكهێنەرەكانی سێكوچكەیەكی شانۆیی كۆمیدیای میسری لەگەڵ جۆرج سیدهم و زەیف ئەحمەد، كە شانۆیەك بوو بە مۆسیقا و گۆرانی، ناودارترین كاری شانۆییشیان "تەبیخ ئەلمەلایكە" بوو، كە لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبیدا دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبوو. دوای ئەوەی تیمە شانۆییەكەیان ساڵی 1970 هەڵوەشایەوە، بەهۆی كۆچی دوایی زەیف ئەحمەد، سەمیر غانم و جۆرج سیدهم دەستیان دایە ژمارەیەك شانۆیی گەورە لە میسر، ناودارترینیان "ئەلموتەزەویجون" بوو. دواهەمین كاری شانۆییشیان لەگەڵ یەكتر، شانۆی "ئەهلەن یا دكتۆر" بوو.

لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوودا، سەمیر غانم وەك ئەستێرەیەكی درەوشاوەی شانۆ و میسر گەیشتە لوتكەی داهێنانی هونەری خۆی، بەتایبەتی لەو كارە هونەرییانەی بە "فەوازیر" ناسران، زنجیرەیەكی كاری فەوازیری لە مانگەكانی رەمەزاندا لەژێر ناونیشان و كەسایەتیی سەموورە و فەتووتە پێشكەش كرد، لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردووشدا درێژەی بە كاری فەوازیر دا بە ناونیشانی "ئەلموتریبون وەلموزحیكون".