لە یەكێك لە مەزادخانە بەناوبانگەكانی ئەمریكا تابلۆیەكی پاپلۆ بیکاسۆ بە بڕی 103 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
مەزادخانەی (كریستیز) لە نیۆیۆرك لە راگەیاندراوێكدا بڵاوكردووەتەوە كە تابلۆی (ئافرەتێك لە تەنیشت پەنجەرە) بە بڕی 103 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، ئەمەش دەبێتە گرانترین تابلۆ كە ئەمساڵ لەو مەزادخانەیە فرۆشرابێت.
تابلۆی (ئافرەتێك لە تەنیشت پەنجەرە) لە ساڵانی سییەكانی سەدەی ڕابردوودا دروست كراوە، دوایین جاریش كە مەزاد كرا ساڵی 2013 بوو،. بەڵام نرخەكەی كەمتر بووە لە 100 ملیۆن دۆلار.
ئەم تابلۆیە كە لە سەر ئاستی جیهان بەناوی (ماری تیریز) ناوبانگی هەیە، دەبێتە پێنجەمین تابلۆی بیكاسۆ كە بە نرخی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار فرۆشرابێت.