پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێک دژی تورکیا پەسەند دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارێک دژی تورکیا پەسەند دەکات

پەرلەمانی ئەوروپا تورکیا بە پێشێڵکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار دەکات و بڕیارێک دژی ئەو وڵاتە پەسەند دەکات.

شەوی چوارشەممە 19-5-2021، پەرلەمانی ئەوروپا پرۆژەیەکی بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەسەند کرد، کە بەهۆیەوە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتیی ئەوروپا هەڵپەسێردران

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، رەتکردنەوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا، کە داوای کردبوو سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ئازاد بکرێ و تورکیا رەتی کردەوە ئازادی بکات، یەکێکە لەو هۆکارانەی بەهۆیانەوە پەرلەمانی ئەوروپا بڕیاری هەڵپەساردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیا، دا.

لە پرۆژە پەسەندکراوەکەدا هاتووە، رەوشی دیموکراتی، سەروەریی یاسا، مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین لە تورکیا ”زۆر خراپە و دەبێ حکوومەتی تورکیا هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت“.

یەکێک لە مەرجەکانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ دەستکردنەوە بە گفتوگۆکانی بە ئەندامبوونی تورکیا، داننانی تورکیایە بە ”کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان“ لەلایەن عوسمانییەکانەوە، کە دەوڵەتی ئێستای تورکیا ئەو بابەتە بە توندی رەت دەکاتەوە.