شاخەوانێک جیاواز لە شاخەوانەکانی تر بە شەو و بەتەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان دەمێنێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شاخەوانێک جیاواز لە شاخەوانەکانی تر بە شەو و بەتەنیا لە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان دەمێنێتەوە

ئاسۆ دارا، شاخەوانێکی دانیشتووی قەڵادزێیە و ئەو لە وەرزشێکی جیاوازدا بەتەنیا شاخەوانی ئەنجام دەدات و شەو بەتەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان بەسەر دەبات و لەگەڵ ئەوەشدا لە رێگەی کامێراکەیەوە سروشتی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان تۆمار دەکات.

ئاسۆ، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "لە کۆتایی ساڵی 2015وە وەرزشی شاخەوانی ئەنجام دەدەم، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێکخراو لەچوارچێوەی گروپی شاخەوانی قەڵادزێ و زیاتر لە شەش مانگە وەرزشی شاخەوانی شەو مانەوە بەتەنیا ئەنجام دەدەم،بەتێڕوانینی من وەرزشی شاخەوانی یەکێکە لە وەرزشە تەندروستەکان، ئەگەر بەتەنیا بێت باشتریش، چونکە مرۆڤ باشتر دەچێتە ناو سروشتەوە و زیاتر گفتوگۆ لەگەڵ خۆی و سروشت دەکات".

گوتیشی: "زۆر کات لەلایەن دۆست و هاوڕێیانەوە ڕووبەڕووی پرسیارەکانی مەترسی گەشتی تەنیایی دەبمەوە، وەڵامی من ئەوەیە توانای مرۆڤ گەورەیە کە باوەڕی بە خۆی بێت دەتواێت زۆر شتی گەورە بکات، ئەو شەوانەی بەتەنیا دەمێنمەوە شەوانی تایبەتن، پشت بەخۆم دەبەستم، بیر لە خۆپاراستنی خۆم دەکەمەوە، لە باران، لافاو، ئاژەڵی دڕندە، بۆ ئەو مەبەستەس پێخەفێکی جیاوازم هەیە کە لە هی شەوانی ڕابردووم جیاوازە و دەتوانم لەگەڵ ئەو شوێنانە خۆم بگونجێنم".


باسی لەوەش کرد: "ھەروەھا لە کاتی گەشتەکانمدا چونکە بەتەنیام کاتێکی زیاترم ھەیە و دەتوانم چئژێکی زیاتر لە سروشت ببینم و ھەر وەکو خولیایەکیش حەز دەکەم وێنەکانی سروشت و چیا بەرزەکانی کوردستان تۆمار بکەم و جوانییەکانی سروشت نیشانی کەسانی دەوروبەرم بدەم".