كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هەولێر.. منداڵێک لەنێو ئۆتۆمبێلێک بەربووەوە و گیانی لەدەست دا

لە رێگای نێوان هەولێر - خەبات منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵ لەنێو ئۆتۆمبێلێک بەربووەوە و گیانی لەدەست دا.

موقەدەم فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: "کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلیکی پیکاب لە ڕێگەی نێوان هەولێر - خەبات ، شۆفێرەکەی سێ منداڵی لە دواوەوەی پیکابەکە هەڵگرتووە و لە یەکتربڕی جەدیدە یەکێک لە مناڵەکان کە تەمەنی هەشت ساڵ بووە بەربووەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە".

ناوبراو ڕێنوێنیی شۆفێران دەکات کە دووربن لە ئەو جۆرە سەرپێچییە و هۆشدارییان دەدات لەوەی کە ڕووداوی وا دڵتەزێنی لێدەکەوێتەوە.