بزانە قەیسی چی لە ددان دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بزانە قەیسی چی لە ددان دەكات

 

فلوئێر مادەیەکە تایبەتە بە تەندروستیی ددانەکان و ددان لە پووکانەوە دەپارێزێت. ئەم مادەیە لە میوەیەکدا بە فراوانی دەست دەکەوێت.

بەگوێرەی زانیاریی پزیشکانی پێگەی فەرمیی (ئەلۆ دکتۆر)، قەیسی دەوڵەمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر فلوئێر و تەندروستیی بۆ ددانەکان مسۆگەر دەکات.

جێی باسە، خواردنی چەند دانە لەم میوەیە، کێشەی زگچوونیش چارەسەر دەکات، ئەم میوەیە بە وشککراوییش دەوڵەمەندە بە کانزا خۆراکییەکان، کە بۆ کەمخوێنی بەسوودن.