چەمچەماڵ.. منداڵێک لە ئاودا خنکا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چەمچەماڵ.. منداڵێک لە ئاودا خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری چەمچەماڵ منداڵێک لەنێو ئاودا خنکا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادیی سلێمانی کرا.

شەریف رەحیم، لێپرسراوی راگەیاندنی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک گەیەندرایە سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستی کە لە نێو ئاودا خنکاوە".

راشیگەیاند: "منداڵەکە تەمەنی سێ ساڵە و پاش گەیاندنی تەرمەکەشی ئێستا لەلایەن تیمەکانی بەشی فریاکەوتنی خێرا ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت و پاش توێکاری رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە".