رانیە.. کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رانیە.. کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر کرا

پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی لە شاری سلێمانی دزیبوو.

شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "پاش ئەوەی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە ئاگادار کرانەوە لە بوونی ئۆتۆمبیلێکی گوماناوی لە پێشەنگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئۆتۆمبیلەکە، دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا کامری مۆدێل (٢٠١١) بەرەبەیانی ڕۆژی ١٧ /٥/ ٢٠٢١ لە سلێمانی لە گەرەکی ڕزگاری لەبەردەم ماڵی خاوەنەکەی لە شاری سلێمانی دزراوە".

راشیگەیاند: "پاش بەدەستهێنانی بریاری دادوەر لەلایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، توانرا دەست بگیرێ بەسەر ئۆتۆمبێلی ناوبراودا و لەهەمانکاتدا تۆمەتبارەکەش بە ناوی ( ش، ب، ل) لەدایکبووی ساڵی (٢٠٠٤) دانیشتووی سلێمانی/ کانی کوردە ـ پیشە کاسب دەستگیرکرا".

گوتیشی: "پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانینا بە تاوانەکەیدا و دادوەر بریاریدا بە راگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێراقی و رەوانەکردنی ئۆتۆمبیلەکە و تۆمەتبارەکە بۆ پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی".