زیاتر لە 140 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زیاتر لە 140 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 164 ملیۆن و 332 هەزار و 654 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، تورکیا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، پۆڵەندا، ئێران، مەکسیک، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، فلیپین و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا،  140 ملیۆن و 102 هەزار و 651 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و  406 هەزار و 589 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.