تابلۆیەكی بیكاسۆ بە 100 ملیۆن دولار دەفرۆشرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تابلۆیەكی بیكاسۆ بە 100 ملیۆن دولار دەفرۆشرێت

لە یەكێك لە مەزادخانە بەناوبانگەكانی ئەمریكا تابلۆیەكی پاپلۆ بیكاسۆ بە بڕی 103 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا.

مەزادخانەی كریستیز لە نیۆیۆرك بڵاوی كردەوە تابلۆی (ئافرەتێك لە تەنیشت پەنجەرە) بە بڕی 103 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە، ئەمەش دەبێتە گرانترین تابلۆ كە ئەمساڵ لەو مەزادخانەیە فرۆشرابێت.

تابلۆی (ئافرەتێك لە تەنیشت پەنجەرە) لە ساڵانی سییەكانی سەدەی ڕابردوودا دروست كراوە، دوایین جاریش كە مەزاد كراوە ساڵی 2013 بوو، بەڵام نرخەكەی كەمتر بوو لە 100 ملیۆن دۆلار.

ئەم تابلۆیە كە لەسەر ئاستی جیهاندا بەناوی ماری تیریز ناسراوە، دەبێتە پێنجەمین تابلۆی بیكاسۆ كە بە نرخی زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار فرۆشرابێت.