ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو ومردووانی کۆرۆنا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو ومردووانی کۆرۆنا

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 163 ملیۆن و 782 هەزار و 283 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ دووشەممە 17-5-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، تورکیا، رووسیا، بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، ئەرجەنتین، کۆڵۆمبیا، پۆڵەندا، ئێران، مەکسیک، ئۆکرانیا، پیرۆ، ئەندەنووسیا، چیک، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، فلیپین و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 139 ملیۆن و 252 هەزار و 338 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا سێ ملیۆن و  395 هەزار و 536 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.