هێرشێكی تیرۆریستی كارەبای شارێكی عێراق دەبڕێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هێرشێكی تیرۆریستی كارەبای شارێكی عێراق دەبڕێت

ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی هێرشێكی تیرۆریستییەوە كارەبای سنووری پارێزگای دیالە بڕا.

سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە پارێزگای دیالە بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دیالە بەشێوەیەكی نیمچە گشتی كارەبا بڕا، ئەمەش بەهۆی هێرشێكی تیرۆریستی كە تاوەرەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبای لە دەوروبەری شاری خانەقین كردبووە ئامانج.

بەپێی سەرچاوەكە، هێرشە تیرۆریستییەكە تاوەرەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبای لە هێڵی خانەقین و میرساد كردووەتە ئامانج، بەم هۆیەوە بە شێوەیەكی نیمچە گشتی وزەی كارەبای لە سنووری پارێزگای دیالە بڕی.

تا ئێستا حكوومەت قەبارەی تەواوی زیانی هێرشە تیرۆریستییەكە و لایەنی بەرپرسی رانەگەیاندووە، بەڵام پێشبینییەكان بۆ ئەوە دەچن چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامیان دابێت.

هەر ئەم ئێوارەیە چەند تیمێكی بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبای سنوورەكە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان بەرەو شوێنی هێرشە تیرۆریستییەكە بەڕێكەوتوون بۆ چاككردنەوەی تاوەرە زیانپێگەیشتووەكان.

جێی باسە بە شێوەیەكی بەردەوام تاوەرەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا لە سنوورەكە، كە لە پارێزگای كرماشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە بۆ پارێزگای دیالە ڕاكێشراوە، دەبنە ئامانجی هێرشە تیرۆریستییەكان.