شەوانە لە ژووری تاریکدا بخەون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شەوانە لە ژووری تاریکدا بخەون

 

هەندێک کەس شەوانە لە کاتی خەوتن، له ژووری خەودا بەوە ڕاهاتوون، گڵۆپێکی بچووک هەڵبکەن و لە تاریکیدا ناخەون.

پزیشکان سەبارەت بەم بابەتە، لە پێگەی تەندروستیی (ئەلۆ دکتۆر) ئاشکرای دەکەن، خەوتن لە ژورێک، کە تاریک نییە و نیمچە تاریکە یاخود رووناکایی لێیە، دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە سیستەمی دەماری مرۆڤدا، واتە خەوتن لە شوێن یان ژووری رۆشن، کاریگەریی نەرێنیی هەیە لەسەر خانەکانی مێشکی مرۆڤ و زیانیان بەردەکەوێت.

جێی باسە، زۆربەی ئەو کەسانەی خەوی ئارام و بێکێشەیان هەیە، ژووری خەوتنەکەیان تاریکە.