لە وەرزی گەرما چۆن پێستمان بپارێزین؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە وەرزی گەرما چۆن پێستمان بپارێزین؟

 

پێست لە وەرزی گەرما زیاتر پێویستی بە ئاگاداریی هەیە، چونکە لە گەرمادا بەهۆی تیشکی زۆری خۆر UV زیاتر کێشە بۆ پێست دروست دەبن، بەڵام دەتوانرێ بەئاسانی پێست لە هەمبەر زیانەکانی وەرزی گەرما بپارێزرێ. سەرەتا هەڵبژاردنی کرێمی دژەخۆر بۆ پێست کارێکی پێویستە و کاتی لەدەرەوەی ماڵ بین، پێویستە هەر 2 کاتژمێر جارێک کرێمی دژەخۆر بۆ پێست بەکار بێنین.

پزیشکان و پسپۆرانی بواری پێست لە بەشی جوان ببە، لە ماڵپەڕی فەرمیی (بەیتوتە)دا جەخت دەکەنەوە، لە وەرزی گەرما ئەگەری زیاترە زیپکە و پەڵەی قاوەیی لەسەر پێست دروست ببن، بۆیە پێویستە بۆ پاککردنەوەی دەموچاو سوود لەو کرێمانە وەربگیرێ، کە هەڵگری هەر دوو مادەی (سالی سیلیک و بنزوییل پراکساید)ن. ئەم دوو مادەیە لە گەرمادا لەمەڕ دروستبوونی زیپکە و پەڵە، پارێزگاریی لە پێست دەکەن.

لەکۆتاییدا، شێدار راگرتنی پێستی دموچاو لە ڕێگەی کرێمی تایبەت و وشک هەڵنەگەڕانی لە هاوین و وەرزی گەرمادا، کارێکی پێویستە.