کورتە فیلمی (هەنگاوێک بۆ ڕۆیشتن) لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ پیشان دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کورتە فیلمی (هەنگاوێک بۆ ڕۆیشتن) لە فێستیڤاڵی فیلمی مۆسکۆ پیشان دەدرێت

کورتە فیلمی دێکۆمێنتاریی "هەناوێک بۆ ڕۆیشتن" لە دەرهێنانی سینەماکاری لاو "ڕێبوار محەممەدپوور" لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ پیشان دەدرێت.

ئەو فێستیڤاڵە بڕیارە مانگی داهاتوو لە مۆسکۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوە بچێت.

هونەرمەندانی دەرهێنەر و بەشداری ئەم فیلمە دیکۆمێنتارییە بریتین لە دەرهێنەر و کامیرا: ڕێبوار محەمەدپوور، دەنگهەڵگر، ماکوان زەڵمی، دەنگدانان، سەعید قوورچیان و مۆنتاژ تەوفێق ئەمانی.

ڕێبوار محەممەد پوور، کارناسی باڵای بواری جوگرافیایە و هاوکات خاوەن بڕوانامەی باڵای بواری سینەمایە لە ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی سنە و هەتا ئێستا چەندین کورتە فیلمی وەک: "چاوی میوزیک"، "هەڵۆی شاخی داڵانی" و "مۆسیقای دەستەکان"ی بەرهەم هێناوە.