پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ئاوى دووكان خنكا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ ئاوى دووكان خنكا

قایمقامیه‌تى قه‌زاى دووكان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، گه‌شتیارێك له‌ ئاوى دووكان خنكا، كه‌ پێشمه‌رگه‌ بووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16/5/2021، قایمقامیه‌تى قه‌زاى دووكان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، تێیدا باس له‌وه‌ كراوه‌، به‌یانیی ئه‌مڕۆ، گه‌شتیارێكى كورد له‌ زێى دووكان له‌ كاتى مه‌له‌كردندا خنكا، دواى 15 خوله‌ك ته‌رمه‌كه‌ى له‌لایه‌ن پۆلیسى فریاكه‌وتنى دووكان و هاووڵاتییانه‌وه‌ ده‌رهێنرایه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و گه‌شتیاره‌ دانیشتووى كه‌ركووك بووه‌ و له‌ هێزه‌كانى یه‌كه‌ى 70 پێشمه‌رگه‌ بووه‌ و ته‌مه‌نى 27 ساڵ بوو.

قایمقامیه‌تى دووكان له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 24 كاتژمێردا، ئه‌وه‌ دووه‌مین ڕووداوى خنكانه‌ له‌ ئاوى دووكان.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، لە ڕاگه‌یاندنه‌كاندا بەردەوام ھۆشداری دەدرێت كه‌ لە ئاوی دوکاندا مەلە نەکرێت، هه‌روه‌ها بە چەندین تابلۆی ئاگادارکردنەوەش بەرچاوڕوونی دەدرێتە گەشتیاران، بەڵام سەرەنجام بەشێک لە ھاووڵاتییان و گەشتیاران پابەند نابن و ڕووداوی نەخوازراوی لێ دەکەوێتەوە.