دوو کتێبی تەڵعەت تاھیر چاپ و بڵاودەکرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو کتێبی تەڵعەت تاھیر چاپ و بڵاودەکرێنەوە

دوو بەرهەمی کتێبی نوێی نووسەر و شاعیر تەڵعەت تاهیر چاپ دەکرێن و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڵاودەکرێنەوە.

نووسەر و شاعیر تەڵعەت تاھیر، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "کتێبەکان لەلایەن دەزگای فام چاپ کراون یەکێکیان بە ناوی (ناوی تۆ ئیمزای منە) کۆکراوەی سەرجەم بەرھەمەکانمە لە ماوەی پانزە ساڵی رابردوو و بریتییە لە (١٠) بەش ، واتا دە نامیلکەیە لە یەک کتێبدا و لە (٤٠٠) لاپەرە پێکھاتووە، کتێبی دووەم بە ناوی (رۆژگاری وشک و چاوی تەڕ)بریتییە لە کۆی ئەو نووسینانەی ئەزموون و دنیابینی ئەدەبی منی لەخۆ گرتووە و ئاوڕدانەوەیەکیشە بۆ ئەزموونی نووسەرانی دیکەی کوردی و جیھانی، ئەم کتێبەش (٤٠٠) لاپەڕەیە و دەزگای فام لە ھەولێر چاپی کردووە".

راشیگەیاند: "ھەردوو کتێبەکە لەگەڵ بیرەوەرییەکانی ھۆمەر دزەیی بە یەکەوە کۆڕی ناساندنیان بۆ دەکرێت بە ئامادەبوونی ھەردوو نووسەر، وا بڕیاریشە پاش ٢٦ی مانگ کە رێورەسمی ئیمزاکردنی لە پەراوێزی پێشانگەی کتێب لە سلێمانی بۆ بکرێت، رۆژانی دواتریش لە ھەولێر کۆڕی ناساندن و ئیمزاکردنی بۆ دەکرێت لە کتێبخانەی ئاشتی لە شاری ھەولێر".