كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

دەیان تۆن خاشاک و زبڵ لە سەیرانگەی دووکان کۆکرایەوە

ئەمرۆشەممە، ژینگەپارێزان هەڵمەتێکی پاککردنەوەی سەیرانگە و دەریاچەی دووکانیان ئەنجامدا و ٦٠ تۆن خاشاک و زبڵیان کۆکردەوە.


پشتیوان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی دووکان، بە (باسنیوز) ی راگەیاند: "زێی دووكان و پاركەكان و ناوچە گەشتوگوزارییەكان بە شێوەیەكی زۆر باش پاك دەكرێتەوە و گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت لە ڕووی تەندروسی و ژینگەییەوە، بەڵام جێگەی نیگەرانییە بەشێک لە ھاووڵاتیان و گەشتیاران كاتێك بۆ بەسەربردنی كات و پشوودان سەردانی سەر سەیرانگەی دووكان دەكەن پاشماوەكان فڕێ دەدەنە ناو ئاوەكەوە، بەم شێوەیە ژینگەپارێزان دەخەنە ژێر ماندووبوون و ئەركیان زیاتر و قورستر دەبێت".


گوتیشی: "ھەر ئەمرۆ زیاتر لە 60 تۆن کەلوپەل و پاشماوەی گەشتیاران کۆکراوەتەوە و ئێمە وەکو سەرۆکایەتیی شارەوانی دووکان ھەمیشە پاڵپشتی ئەو کەسانە دەکەین کە ژینگە و ئاو و ھەوای دووکان بە پاکی رادەگرن و گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ پاككردنەوەی ئاوی دووكان لە پاشماوەكان".