مەسرور بارزانی: مامۆستایان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستاندا گێڕاوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی: مامۆستایان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستاندا گێڕاوە

ئەمڕۆ شەممە ١٥ی٥ی٢٠٢١ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ٥٩یەمین ساڵوەگەرێ دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەشێک لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەش داوە: "مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان،  کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان".

دەقی پەیامەکە:

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.

مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین.

سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان، بەڵام بەردەوامن لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان . 

حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان