كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی گۆمی فێڵاو دەکەن

لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و بەتایبەت لە کاتی جەژن و پشووەکاندا، خەڵکێکی زۆر لە گەشتیارانی ناوخۆ و باشووری عێراق و تەنانەت خەڵکی بیانیش، سەردانی هاوینەهەوارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.

گۆمی‌ فێڵاو لە بناری چیای حەساری سەكران، یەکێکە لەو شوێنە دڵگیر و سەرنجڕاکێشانەی خەڵک بۆ گەشت و سەیران سەردانی دەکەن.

گۆمی فێڵاو، لە بناری چیای حەساری سەكران، لە سنووری قەزای چۆمان و بە دووریی 160 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر هەڵکەوتووە، ئەم گۆمە زیاتر لە 3 هەزار مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و بە یەكێک لە بەرزترین گۆمەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق دادەنرێت و دیمەنێكی سەرنجڕاكێش و ناوازەی هەیە.

 بەهۆی کەشوهەوای لەبار و سازگار و دیمەنی سەرنڕاکێش و ناوازەی گۆمی فێڵاو، بەردەوام گەشتیاران و شاخەوانان لە هەر چوار وەرزی ساڵدا ڕووی تێ دەکەن، بەتایبەتیش لە رۆژانی پشوو و بۆنەکاندا.

ئەم دیمەنانە سەردانی هاووڵاتییانە لە دوو رۆژی رابردووی جەژندا بۆ گۆمی فێڵاو.