دیالە.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ١٣ کەس بوونە قوربانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دیالە.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ١٣ کەس بوونە قوربانی

شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگەی نێوان پارێزگاكانی كەركووك و دیالە و لە ناوچەی عوزێم، دوو ئۆتۆمبێل پێكیان داداوە و بەو هۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەست دا و 11 كەسی دیکەش بریندار بوون.

محەمەد سەباح، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی دیالە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "شەوی ڕابردوو 14ی5ی2021، لەسەر ڕێگەی عوزێم و لە نێوان هەرد وو پارێزگای كەركووك و دیالە، دوو ئۆتۆمبیل لە جۆرەكانی كیای نەفەرهەڵگر و سیراتۆ پێكیان داداوە".

گوتیشی: "سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بە مەبەستی گەشت و سەیران دەرچووبوون کە تووشی رووداوی پێكدادان هاتوون."

راشی گەیاند: "لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە دوو كەس گیانیان لەدەست داوە و 11 كەسی دیکەش بریندار بوون و لەنێو قوربانییەكاندا ژن و منداڵیش هەبووە".