به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر فه‌رمانێك ده‌رده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر فه‌رمانێك ده‌رده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى یاریی ئاگرین ده‌رده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14/5/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لەسەر فەرمانی عه‌مید دلێر نه‌جاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، ھەموو ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ڕاسپێردران کە ھەر دووکان و شوێنێک لەنێو گەڕەکەکان یاریی ئاگرینیان تێدا بفرۆشرێت، كه‌ بووه‌ته‌ هۆى هه‌راسانكردنى خه‌ڵك، ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت".

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ دووكانى گه‌ڕه‌كه‌كان یاریی ئاگرینى جیاواز ده‌فرۆشرێن و منداڵان ده‌یكڕن، به‌هۆى ده‌نگى ئه‌و یارییه‌ ئاگرینانه‌وه‌ش، هاووڵاتییان هه‌راسان بوونه‌ و داواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى یارییه‌ ئاگرینه‌كانیان له‌لایه‌ن لایه‌نى په‌یوه‌ندیداره‌وه‌ كردووه‌.