سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و میرى قه‌ته‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و میرى قه‌ته‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و میرى قه‌ته‌ڕ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و قه‌ته‌ڕیان تاوتوێ كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2021/5/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، میری دەوڵەتی قەتەڕ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، لە پەیوەندییەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆی بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئاراستەی میری قەتەڕ کرد، هەروەها ستایشی هەڵوێستی دەوڵەتی قەتەڕی کرد لە سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ زیادکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و برەودان بە وەبەرھێنان، هەروەها هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.