موقته‌دا سه‌در: ئاڵاى ئیسرائیل و ئه‌مریكا بسووتێنن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

موقته‌دا سه‌در: ئاڵاى ئیسرائیل و ئه‌مریكا بسووتێنن

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه‌ له‌ عێراق، داوای له‌ شوێنكه‌وتوانی كرد، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن و ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مریكا بسووتێنن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14/5/2021، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری شیعه‌ له‌ عێراق له‌ تویتێكدا نووسیویه‌تی: "دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌، پێویسته‌ به‌ خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین پشتیوانی له‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین بكه‌ین، هاوكات پابه‌ند بین به‌ مه‌رجه‌ ته‌ندروستییه‌كان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "سبه‌ی له‌ هه‌موو پارێزگاكان و له‌ شوێنێكی دیاریكراو و له‌ یه‌ك كاتدا خۆپیشاندان بكرێت".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در فه‌رمانی كردووه‌: "خۆپیشانده‌ران ئاڵای ئیسرائیل و ئه‌مریكا بسووتێنن و ئیدانه‌ی داگیركردنی خاكی فه‌ڵه‌ستین و هه‌موو ئه‌وانه‌ بكه‌ن، كه‌ یارمه‌تییان ده‌ده‌ن، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی وڵاتانیش له‌وانه‌ عێراق له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕه‌ت بكرێته‌وه‌".