چەند بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن له‌ناو پۆلدا ده‌رده‌كرێن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن له‌ناو پۆلدا ده‌رده‌كرێن

بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری کردنەوەى قوتابخانەکان و دەستپێکردنەوەى خوێندنى قوتابییان لە ناو پۆلدا ده‌چێته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌ 22/6/2021یش، تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.

دلێر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕۆژى یەکشەممە 16/5/2021 بڕیاری کردنەوەى قوتابخانەکان و دەستپێکردنەوەى خوێندنى قوتابییان لە ناو پۆلدا بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن ده‌چێته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، جگە لە باخچەى منداڵان كه‌ بە داخراوى دەمێنێتەوە".

ئاشکراشی کرد: "دەبێ ڕۆژى شەممە 15/5/2021 ئامادەسازى بکرێت لە پاککردنەوەى قوتابخانەکان و ڕێکخستنى پۆلەکان و ئاگادارکردنەوەى مامۆستایان و قوتابییان لە کات و ڕۆژى دەوامى قوتابخانە، هەروەها دابەشکردنى وانەکان و پڕۆگرامى ڕێکخراو و کورتکراوە لەلایەن وەزارەتى پەروەردە بەسەر مامۆستایان".

بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندیى هەولێر ئاماژەی بەوەش دا، دەبێ کارگێڕیی قوتابخانەکان ڕۆژانى دەوام و کاتەکەى بۆ قوتابییان و مامۆستایان ڕێک بخەن، کە بە (تەناوب) واتە ڕۆژێک نا ڕۆژێک دەبێت و قوتابى تەنها سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەخوێنێت.

جەختی له‌وه‌ش کردەوە، پێداویستییەکانى قوتابخانە و خۆپارێزیى تەندروستى لەو بڕە پارەیه‌ى له‌لایه‌ن سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانه‌وه‌ بۆ کارگێڕیى قوتابخانەکان ته‌رخان كراوه‌، دابین ده‌كرێت.

دلێر عەبدوڵ باسى ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، بڕیار وایە ڕۆژى شەممە بەیانى فەرمىی وەزارەتى پەروەردە له‌باره‌ى دەستپێکردنەوەى خوێندن دەربچێت، بڕیاریش وایە لە 22/6/2021 ئەزموونەکانى کۆتایى ساڵ دەست پێبکات.