له‌ عێراق دوو هه‌زار و 767 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ عێراق دوو هه‌زار و 767 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

 

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە ڕاگه‌یاندراوێكدا زیاتر له‌ دوو هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى کۆرۆنا ڕاگەیاند.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14/5/2021، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، دوو هه‌زار و 767 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 27 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، پێنج هه‌زار و 769 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆناش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، كه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ملیۆنێك و 134 هه‌زار و 859 كه‌س، هه‌روه‌ها ژماره‌ى مردوان به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌، گه‌یشته‌ 15 هه‌زار 910 كه‌س.