تووشبوانی كۆرۆنا له‌ جیهاندا 160 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تووشبوانی كۆرۆنا له‌ جیهاندا 160 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

 ژماره‌ی تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 160 ملیۆن كه‌سی  تێپه‌ڕاند و مردنیش به‌ هۆی كاریگه‌رییه‌كانییه‌وه‌ له‌ 3 ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ژماره‌ی تووشبوون به‌ په‌تای كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 160.6 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند، كه‌ 33 ملیۆنیان له‌ ئه‌مریكا بووه‌ و هیندستانیش به‌ 24 ملیۆن تووشبوو له‌ خانه‌ی دووه‌مدایه‌، به‌ڕازیلیش به‌ 15 ملیۆن تووشبوو خانه‌ی سێیه‌می گرتووه‌.

هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا و توركیا له‌ خانه‌كانی چواره‌م و پێنجه‌م دێن، به‌ جۆریك فه‌ره‌نسا 6 ملیۆن تووشبووی هه‌یه‌ و به‌رازیلیش 5 ملیۆن تووشبووی لێ تۆمار كراوه‌.

مردن به‌ هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تاكه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 3 ملیۆن 475 هه‌زار و 337 كه‌س، كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ 585 هه‌زار و 459 كه‌س زۆرترین كه‌سی به‌ هۆی په‌تاكه‌وه‌ لێ مردووه‌، به‌ ڕازیلیش به‌ 428 هه‌زار و 34 كه‌س له‌ خانه‌ی دووه‌مدایه‌ و هیندستان به‌ 258 هه‌زار و 317 كه‌س له‌ خانه‌ی سێیه‌مدایه‌. ڕووسیاش به‌ 254 هه‌زار و 197 كه‌س خانه‌ی چواره‌می گرتووه‌.

له‌ ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش عێراق به‌ یه‌ك ملیۆن و 127 هه‌زار و 580 كه‌س له‌ خانه‌ی یه‌كه‌مدایه‌، كه‌ 15 هه‌زار و 855 كه‌سیش به‌ هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.