تەرمی گەنجێک لە ڕووباری چۆمان دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تەرمی گەنجێک لە ڕووباری چۆمان دۆزرایەوە

 تەرمی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی گوندەژۆر و دانیشتووی قەزای چۆمان لە ڕووباری چۆمان و نزیک گوندی "کەوەرتە" دۆزرایەوە و پولیسی سۆرانیش زانیاری سەبارەت بەم رووداوە دەخاتە ڕوو.

موقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/5/2021 ئاگادار کراینەوە، کە تەرمی هاووڵاتییەک، بەناوی (مزەفەر مستەفا) لەدایکبووی 1993 و خێزاندار، خەڵکی گوندی گوندەژۆر، دانیشتووی قەزای چۆمان، لەناو رووبار و لە نزیک گوندی "کەورتە"ی سەر بە قەزای چۆمان دۆزراوەتەوە".

موقەدەم شەماڵ دێواری گوتیشی: "پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە لێکۆڵینەوەیان لەم رووداوە دەست پێ کردووە و لە زانیاریی زیاتر ئاگادارتان دەکەینەوە".