یۆنسکۆ قەڵای کەرکووکی خستە لیستی کاتیی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یۆنسکۆ قەڵای کەرکووکی خستە لیستی کاتیی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە

ئەحمەد کازم، بەڕێوەبەی بەشی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق ڕای گەیاندووە، قەڵای کەرکووک لە لایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە خراوەتە لیستەی کاتیی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە.

ئەحمەد کازم بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە: "ڕێکخراوی یۆنسکۆ لەم دواییانەدا قەڵای کەرکووکی خستە لیستی کاتیی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە، ئەمەش بەهۆی مانەوەی ئەم شارە وەک سیمبۆلی پێکەوەژیان دێت. بەو پێیەی مزگەوتی دانیالی پێغەمبەر، مزگەوتی گەورە، مزگەوتی عوریان و کلیسای کلدانی ئوم ئەحزانی تێدایە، ئەم شارە لە ئاستی جیهاندا بایەخی خۆی پێوە دیارە.

ئەحمەد کازم ڕوونی کردەوە: "بڕیارەکە بە گوێرەی پێوەرە ڕۆشنبیری و شارستانییەکان تایبەت بە قەڵای کەرکووک دراوە، چونکە قەڵای کەرکووک لەڕووی جۆری بنیاتنان و ئەندازەییەوە دەرخەری قۆناغێکی گرینگە کە لە مێژووی مرۆڤایەتییدا بایەخی پێ دەدرێت".