سەرۆک بارزانی لە یادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن پەیامێک بڵاودەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆک بارزانی لە یادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن پەیامێک بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی پەنجا و پێنج ساڵەی داستانی هندرێن پەیامێكی بڵاوکردەوە.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی ئه‌م یاده‌ به‌ رۆژێكی مێژوویی وه‌سف ده‌كات و دووپاتی كرده‌وه‌، له‌ شه‌ڕی هه‌ندرێن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان له‌ چیای هندرێن رووبه‌ڕووی هێرشی هه‌زاران چه‌كداری رژێمی پێشوو بوونه‌وه‌ و قاره‌مانێنتییه‌كی بێوێنه‌یان تۆمار كرد.

دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:

بە شكۆ و رێزەوە یادی 55 ساڵەی داستانی هندرێن دەكەینەوە. 12ـی ئایاری 1966 رۆژێكی مێژووییە لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و بەرخودانی گەلەكەماندا. لە شەڕی هندرێندا هێزی پێشمەرگەی پارتی و حزبی شیوعی پەلاماری هەزاران چەكداری رژێمی پێشوویان بۆ سەر شۆڕش لە چیای هندرێن و دەڤەری رەواندوز تێكشكاند و داستان و قارەمانێتییەكی بێوێنەیان تۆمار كرد.