كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

پشکنینی کۆڕۆنا بۆ پێشمەرگە دەکرێت

وەزارەتى پێشمەرگە رای گەیاند پشکنینى کۆرۆنا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاگاداری ئەو پێشمەرگانە دەکاتەوە کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆڕۆنا هەیە، دەتوانن لە رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئایار بەدواوە سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکەن و پشکنینی کۆڕۆنا ئەنجام بدەن.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ١٦ی ئایار بەدواوە تاقیگەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشی پشکنینی کۆڕۆنا چالاک دەکات و پێشمەرگە دەتوانێت بە نیشاندانی ناسنامەی سەربازی، پشکنینی پەتای کۆڕۆنا ئەنجام بدات.