پەرلەمانتارێک بۆ فراکسیۆنی یەکێتی: قاچاخچێتیی مەرزکانی سلێمانی نەمێنێ و داهاتی شارەکە نەدزرێت حکوومەت مووچەی تەواوی پێدەردرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێک بۆ فراکسیۆنی یەکێتی: قاچاخچێتیی مەرزکانی سلێمانی نەمێنێ و داهاتی شارەکە نەدزرێت حکوومەت مووچەی تەواوی پێدەردرێ

ئەندامێكی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەداتەوە و رای دەگەیەنێت، ئەگەر قاچاخچێتی و دزینی داهاتی سلێمانی نەمێنێت، حكوومەت دەتوانێت مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بدات.

لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ پەردەپۆشكردنی قاچاخچێتی و دزیی دەستە و تاقمی دەستڕۆیشتووی نێو حزبەكەی لە سلێمانی، حكوومەتی بەوە تۆمەتبار كردووە كە دەتوانێت مووچەی تەواو دابەش بكات.

لە بەرامبەردا بەھجەت عەلی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بە دڵنیایەوە بە کۆنترۆڵکردنی قاچاخچێتیی دەروازە سنوورییەکانی سلێمانی و گەڕانەوەی داھاتەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ خەزێنەی گشتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکات.

ڕوونیشی كردەوە كە پرۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان ھەنگاوێکی گرنگی کابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی کوردستانە و تێیدا کۆی داھاتەکان و خەرجییەکان دەزانرێت و پلانی وردیش ھەیە بۆ خەرجکردنی داھاتەکان لە سەرجەم سێکتەرەکانو ئەمەش بەرچاوی حکوومەت زیاتر روون دەکات و شەفافی و یەکسانیش لە خەرجی و داھاتەکان دروست دەكات.

دووپاتیشی كردەوە، لە كاتی جێبەجێكردنی تەواوەتیی یاسای چاكسازی و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی كە بۆ جێبەجێكردنی یاساكە دروست دەكرێن، لەگەڵ نەهێشتنی قاچاخچێتیی دەروازەكانی سلێمانی و گەڕاندنەوەی داهاتەكانی پارێزگاكە، توانای دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت و دەتوانێت بە تەواوەتی مووچە دابەش  بكات.