هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە نزیک شیراتۆن دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. کەسێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە نزیک شیراتۆن دەستگیر کرا

پۆلیسی فریاکەوتن لە هەولێر، کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر، کەسێک بە ناوی (ئا. ج. س)، لەسەر ماتۆرسکیلێکەوە لەسەر شەقامی 30 مەتریی نزیک هۆتێلی نێودەوڵەتیی هەولێر (شیراتۆن)، تەقەی هەوایی کردووە.

دوای رووداوەکە، پۆلیسی فریاکەوتن کەسەکەی دەستگیر کردووە و دەستیشی بەسەر چەک و ماتۆرسکیلەکەیدا گرتووە.