سەرۆک بارزانی: لەیلا قاسم لەپێناو نەتەوەکەی مەرگی لە جیاتی چەمانەوە هەڵبژارد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆک بارزانی: لەیلا قاسم لەپێناو نەتەوەکەی مەرگی لە جیاتی چەمانەوە هەڵبژارد

سەرۆک بارزانی رایدەگەیەنێت، لەیلا قاسم لەپێناو نەتەوەکەی مەرگی لە جیاتی چەمانەوە هەڵبژارد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-5-2021، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، لە 47ـەم ساڵوەگەڕی لەسێداەدانی لەیلا قاسم، رایگەیاندووە: لەیلا قاسم سیمبولی خۆڕاگریی ئافرەی کوردە.

سەرۆک بارزانی وێڕای ناردنی دروود بۆ گیانی پاکی لەیلا قاسم و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی گەلی کوردستان، رایگەیاندووە: خاتوو لەیلا قاسم لەپێناو نەتەوەکەیدا، مەرگی هەڵبژارد لەجیاتی چەمانەوە بۆ ستەمکار.