دوو پرۆژە و پێشنیازەیاسا بۆ رێکخستنی کۆمپانیا ئەمنییەکان ئامادە دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو پرۆژە و پێشنیازەیاسا بۆ رێکخستنی کۆمپانیا ئەمنییەکان ئامادە دەکرێت

زیاتر لە 50 کۆمپانیای ئەمنیی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان ھەیە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییەکانی پەسەند کردووە و لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانیش پێشنیازەیاسایەکی بۆ رێکخستنی کۆمپانیا ئەمنییەکان ئامادە کردووە.

موحسین دۆسکی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی و ئەندامی لێژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: پەرلەمان چاوەرێی ناردنی پرۆژەیاساکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.

موحسین دۆسکی هەروەها رایگەیاند: لغژنەی ناوخۆی پەرلەمانیش پێشنیازەیاسایەکی بۆ رێکخستنی کۆمپانیا ئەمنییەکان ئامادە کرووە و ”لەگەڵ پرۆژەکەی حکوومەت تێکەڵی دەکەین و یاسایەکی تۆکمە پەسەند دەکەین“.

لە بارەی ژمارەی کۆمپانیا ئەمنییەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەو ئەندامەی لێژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند: تا ئێستا نزیکەی 50-60 کۆمپانیای ئەمنیی تایبەت ھەیە و دوسی دەرچوونی یاساکە، ئەم کۆمپانیایانە رێکدەخرێنەوە، کە رێکخستنەوەیان دەبێتە ھۆی زیادکردنی داھاتی حکوومەت و ھەلی کاریش بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.