كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق.. قەدەغەی تەواوەتیی هاتوچۆ بۆ 10 رۆژ دەستی پێکرد

لە عێراق، بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە پەتای کۆرۆنا، قەدەغەی تەواوەتیی هاتوچۆ بۆ ماوەی 10 رۆژ دەستی پێکرد.

لە کاتژمێر 12ـی نیوەشەوی رابردوو (شەوی سێشەممە لەسەر ئەمڕۆ چوارشەممە 12-5-2021)، بۆ ماوەی 10 رۆژ، هاتوچۆ لە هەموو شارەکانی عێراق، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بە تەواوەتی قەدەغە کرا.

تا ئێستا یەک ملیۆن و 122 هەزار و 914 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 15 هەزار و 834 کەس گیانیان لەدەست داوە.