كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە سنووری گەرمیان پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و داعش ڕوویدا

چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له‌ سنووری گه‌رمیان په‌لاماری خاڵێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان دا و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكا.

ماڵپەی کوردستان٢٤ بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو داعش په‌لاماری بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ی له‌ نێوان گوندی "به‌له‌گه‌" و گوندی "ئۆمه‌ر بل"ی لە سنووری گەرمیان داوه‌ و پێشمه‌رگه‌كان لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌.

 به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێشمه‌رگه‌یه‌ك شەهید بووه‌ و په‌لاماره‌كه‌ی داعشیش تێكشكێندراوه‌.