شیرین جیهانی یەکەمین فیلمی خۆی لە وڵاتی کەنەدا دەست پێکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شیرین جیهانی یەکەمین فیلمی خۆی لە وڵاتی کەنەدا دەست پێکرد

 

فیلمی Black Butterfly یان پەپوولەی ڕەش ناوی فیلمە نوییەکەی شیرین جیهانیە کە ئەمرۆ لە شاری ڤانکۆڤەری وولاتی کەنەدا دەستی بە وێنەگرتنی کرا.

ئەم فیلمە لە نووسین و دەرهێنانی شیرین جیهانی و لەوێنەگرتنی یوجین و دەنگ هەڵگرتنی دیین کارامێسینس و ستافێکی لێهاتوو و پسپۆر لە کاری سینەمایی کاریان تێیدا کردووە، کە بە زمانی ئینگلیزییە و زیاتر لە 10 ئەکتەر ڕۆڵی تێدا دەبینن کە زۆربەیان لە گەلانی جیاجیای کەنەدان.

ناوەرۆکی فیلمەلە مرۆڤایەتی و پەیامی ڕەوشت بەرزی بەشێک لە کەسەکان پیشان دەدات کە بە رواڵەت و نیگای هەندێک کەس پێچەوانەیە و تەوەری رەگەز پەرەستی بابەتیکی زەق، بەڵام شکست خواردووە.

هەروەها فیلمەکە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی شاری ڤانکۆڤەر وێنە دەگیرێت و چەند رۆژێک دەخایەنێت.

شایانی باسە شیرین جیهانی یەکەم فیلمی سینەمایی خۆی لە ساڵی 2006 بەرهەمهێنا کە لە فێستیڤاڵی کاتانزارۆی باشووری ئیتاڵیا خەڵاتی یەکەمی بەدەستهێنا هەروەها خاوەنی دەیان بەڵگە فیلم و چەند کورتە فیلمێکە لەوانە، Under Black کە تاوانەکانی داعش دژ بە ژن و منداڵانی ئێزدی دەباتە ژێر پرسیار کە زیاتر لە حەوت فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری پێکرا، فیلمی Orang man dreams کە هەست و خەونەکانی مرۆڤێکی دیلی دەستی داعش شی دەکاتەوە تا ئێستا لە زیاتر لە دە فێستیڤاڵی بە ناوبانگی ئەمریکی و ئەورووپی و ئەفریقی پیشان دراوە و خەڵاتی یەکەمینی فیستیڤاڵی دژە تیرۆری هەولێر و خەڵاتی یەکەمینی سینەما لە نیگای ئافرەتی پێ بەخشرا لە ساڵی 2019، کورتە فیلمی (یاد) فیلمێکی تری 15 خولەکی شیرین جیهانییە کە گێڕانەوەی کچە شەش ساڵانەیەکە کە لە جەنگی سووریا دایک و باوکی لە دەست داوە و هەست و ئازارەکانی ناخی دەگەیەنێتە جیهان کە لە چەندها فێستیڤاڵی بەناوبانگی کیشورەکانی جیهان بەشدارە کە دواترینیان فێستیڤاڵی نێودەولەتی لەندەن بوو.