دابەزینی فشاری خوێن لە رەمەزان دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دابەزینی فشاری خوێن لە رەمەزان دا

 

جگە لە کێشەی کەمخوێنی، هەندێکجار بەهۆی رۆژووەوە مرۆڤ تووشی دابەزینی فشاری خوێنیش دەبێت، بۆ نموونە، بەدرێژایی رۆژ جەستەی ئارەقی زۆر دەکات، هەست بە ماندوویەتییەکی زۆر دەکات، وزەی کەم دەبێتەوە و کاتێک هەڵدەستێ سەری دەسووڕێ، هەروەها رەنگی پێستیشی دەگۆڕدرێت.

پزیشکان لەمەڕ ئەم بابەتە لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) ئاشکرای دەکەن: "هۆکاری دابەزینی فشاری خوێن، کەمیی ئاوی جەستەیە و زیاتریش ئەو کەسانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، کە خوێ ناخۆن، بۆیە پێویستە لە کاتی وادا گەرما لێیان نەدات، ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە و سوود لە خواردنی خوێش وەربگرن".